بەردی بناخە
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە 8ـی ئەیلوولی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی داندرا.

پڕۆژەکە بە دوو قۆناخ جێبەجێ کرا، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکە لە 19ـی تەممووزی 2025 تەواو بوو، لەم قۆناخەدا توانرا کێشەی کەم ئاوی لە 20 گەڕەکی هەولێر چارەسەر بکرێت.

قۆناخی دووەم و کۆتایی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای هەولێر لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 تەواو کرا.

پڕۆژەکە لەلایەن هێمن گرووپەوە بە کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکە رایگەیاند: "هەموو ئەو کەسانەی سەردانی ئێرەیان کردووە، پێیان وابوو ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە سێ ساڵە تاوەکوو تەواو بکرێت، بەڵام خۆشبەختانە توانرا لەم ماوە کەمەدا تەواو بکرێت."

480
ملیۆن دۆلار
ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا.

5,000
کرێکار
لە دروستکردنی پڕۆژەکە 5000 کرێکار بەردەوام کاریان کردووە، 30 هەزار کرێکاری دیکەش بە ناراستەوخۆ کاریان کردووە، هەروەها 1600 ئاسنگەر و دارتاش بەشداربوون لە تەواوکردنی پڕۆژەکە.

1,408
بیر
پڕۆژەکە بووەتە هۆکار بۆ کوژاندنەوەی 1408 بیری ئاو لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری، بە کوژاندنەوەی بیرەکان ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە 700 مەتر بۆ نزیکەی 300 مەتر قوڵایی کەم ببێتەوە.

480
هەزار مەتر سێجا
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر رۆژانە توانای دابینکردنی 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی بۆ سەنتەری شاری هەولێر هەیە، ئەم بڕەش زیاترە لەو ئاوەی کە پێشتر لە رێگەی هەر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک و دوو و سێ دابین دەکرا.

480 ملیۆن دۆلار
ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە بە کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا.

5,000 کرێکار
لە دروستکردنی پڕۆژەکە 5000 کرێکار بەردەوام کاریان کردووە، 30 هەزار کرێکاری دیکەش بە ناراستەوخۆ کاریان کردووە، هەروەها 1600 ئاسنگەر و دارتاش بەشداربوون لە تەواوکردنی پڕۆژەکە.

1,408 بیر
پڕۆژەکە بووەتە هۆکار بۆ کوژاندنەوەی 1408 بیری ئاو لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری، بە کوژاندنەوەی بیرەکان ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە 700 مەتر بۆ نزیکەی 300 مەتر قوڵایی کەم ببێتەوە.

480 هەزار مەتر سێجا
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر رۆژانە توانای دابینکردنی 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێنی بۆ سەنتەری شاری هەولێر هەیە، ئەم بڕەش زیاترە لەو ئاوەی کە پێشتر لە رێگەی هەر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز یەک و دوو و سێ دابین دەکرا.

پڕۆژەى فرياگوزاریى خێراى ئاوى هەولێر، له رۆژێكدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هەر كاتژمێرێک 20-21 هەزار مەتر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گەڕەكەكانى شارى هەولێر دابین بکات، دوای پاڵاوتنی ئاو لە وێستگەی چارەسەرکردنەوە، ئاوێکی سازگار رەوانەی کۆگای ئاو لە گوندی سێبیران دەکرێت، کۆگاکەش 100 هەزار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، لەوێشەوە بە چوار هێڵی سەرەکی، ئاو رەوانەی سەنتەری شاری هەولێر دەکرێت.
هێڵی یەکەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە سێبیرانەوە دەگوازێتەوە و بە شەقامی 150 مەتریدا تێدەپەڕێت تا رێگای کۆیە، لەو ئاڕاستەیە ژمارەیەک لقی لێدەبێتەوە کە ئاو دەگوازنەوە بۆ گەزنە، شێخەشل، بەحرکە، پیرزین، شاوێس، سێبەردان و ناوچەی پەرەپێدانی پیڕەش و سەرجەم شارەكانی نیشتەجێبووی وەبەرهێنان لە سنوورەكە.
هێڵی دووەم، لە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دێتە ناوشار، تا دەگاتە شەقامی بەحرکە و ئاو بۆ گەڕەکەکانی ئەم سنوورە دابین دەکات.
هێڵی سێیەم، 1200 ملیمەتر ئاو لە دەرەوەی شەقامی 120 مەتریەوە دەگوازێتەوە بۆ مامزاوە، قەتەوی، ژیان، تۆبزاوە ئەحمەد، دارەتوو، بنەسڵاوە، هەشتی حەسارۆک و کەسنەزان.
هێڵی چوارەم، لە ناوەوەی شەقامی 120 مەتریەوە ئاو دەگوزێتەوە بۆ گەڕەکەکانی 32ی پارک، شادی، بەهاری نوێ، بەهاری کۆن، کوردستان، کرێکاران، نێرگز، راستی و 94ی باداوە.

ئەو گەرەکانەی سوودمەندبوون لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر

ساڵانێکی درێژ بوو لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و تینی گەرما، کێشەیەکی سەخت و بەردەوامی کەمئاوی بەرۆکی هەولێری دەگرت. دابەزینی بەردەوامی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و وشکبوونی سەدان بیری ئاو، وایکردبوو سیستەمی کۆنی ئاو چیتر وەک پێویست نەبێت و بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شارەکە لە بێئاویەکی سەختدا بژین.
لە نێوەندی ئەم قەیرانەدا، تانکەرەکانی ئاو ببوونە تاکە چارەسەر و دەنگی ئاشنای سەرجەم گەڕەکەکان. هاووڵاتییان ناچار بوون بۆ دابینکردنی کەمترین ئاستی پێداویستیی رۆژانەیان کە تەنیا بۆ خواردنەوە و شووشتن بەکاردەهات، بەردەوام چاوەڕێی هاتنی تانکەر بن تا تانکییەکانیان بۆ پڕ بکەنەوە.
ئەم دۆخە ببووە بارگرانییەکی سەختی دارایی لەسەر شانی خێزانەکان. هاووڵاتییان ناچار بوون مانگانە بڕە پارەیەکی بەرچاو لە داهاتی خۆیان تەنیا بۆ کڕینی ئاوی تانکەر تەرخان بکەن. ئاو لە خزمەتگوزارییەکی بنەڕەتییەوە ببووە خەرجییەکی قورس و بەردەوام کە گوشارێکی دەروونی و ئابووریی خستبووە سەر خێزانەکان.
پاش کەوتنەکاری پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو، سیمای گەڕەکەکان بە تەواوی گۆڕا. ئەو تانکەرانەی ساڵانێک ببوونە هێمای قەیران و بارگرانی، بەرەبەرە لە کۆڵانەکاندا نەمان و کۆتایی بە سەردەمی چاوەڕوانی و کڕینی ئاو هات.
ئێستا هاووڵاتییان لە تەواوی گەڕەکەکاندا خاوەنی ئاوی پاک و بەردەوامی 24 کاتژمێرین. خەڵک بە ئارامیی دەروونییەوە ئاو بۆ پێداویستییەکانی رۆژانە بەکاردێنن بێ ئەوەی خەم و ترسی بڕانی ئاویان هەبێت.